بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند بۆ ئه‌م مانگه نرخی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان له‌سه‌ر
هاوڵاتیان كه‌مده‌بێته‌وه و وەک مانگی پێشوو نابێت.
سالار حسامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی
سلێمانی وتووە:به‌دڵنیایه‌وه ئه‌م مانگه واته مانگی هه‌شت نرخی كاره‌بای مۆلیده
ئه‌هلییه‌كان به‌به‌راورد به‌مانگی ڕابردوو له‌سه‌ر هاوڵاتیان كه‌م ده‌بێته‌وه.
ڕاشیگەیاندووە "نرخی كاره‌بای مۆلیده له‌سه‌ر نرخی گاز‌و
ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با دیاری ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده نرخی گاز
گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، به‌ڵام پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌م
مانگه كه‌متر بووه، چونكه كاره‌بای نیشتمانی زیاتر بوه‌و ڕۆژانی جه‌ژنیش زیاتر
ده‌بێت".