ئەمڕۆ ١٠ کەس لە هەرێم خنکاون

تەنیا ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بە هۆی خنکانەوە 10 کەس خنکاون.

ڕۆژنامەی وشەی بڵاویکردووەتەوە، لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان و لە شوێنە گەشتیارییەكان چەند هاووڵاتییەك خنكاون بەجۆرێك نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەریاچەی دۆكان هاووڵاتییەكی بەڕەگەز عەرەب كە بەمەبەستی گەشتكردن چووەتە ئەو ناوچەیە خنكا و پۆلیسی سلێمانیش ڕای گەیاند، بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمەكەیدا.

ئاشکراشی کردووە هەر ئەمڕۆ مێرمنداڵێكی تر كە تەمەنی 12ی ساڵانە لە ناو ئاوی ڕووباری خاپوور خنكا و تەرمەكەیشی لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی دەرهێنراوە و رەوانەی پزیشكی داد كراوە.

هەر بە گوێرەی هەواڵی ئەو ماڵپەڕە لە شارۆكەی داقووقیش شەش هاووڵاتیی ئەمڕۆ لەكاتی مەلەكردندا خنكاون.

هەروەها ئەمڕۆ لە ڕووباری خازری سەر بە شارۆكەی شێخان دوو گەنج خنكان كە برای یەكتربوون.

لەلایەکی تریشەوە چوار كەس كە برای یەكتربوون بە مەبەستی گەڕان و مەلەوانی روویان لە رووباری خازر كرد، بەڵام دوو لەو برایانە خنكان.



AM:12:05:24/08/2018