وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی ڕۆژی پێنجی مانگی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی بە گوێرەی بڕیاری وەزارەتی دارایی ڕۆژی پێنجی مانگی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

سپی زانیویەتی وەزارەتی پێشمەرگە لەو ڕۆژەدا مووچە وەردەگرن و هەر لەو هەفتەیەدا وەزارەتی پەروەردەش مووچەیان بەسەردا دابەش دەکرێت، هەروەها وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی بەشێک لە وەزارەتەکان ئاڕاستەی گەنجینەکان دەکات بەبێ ئەوەی خشتەکە بۆ میدیاکان ئاشکرا بکات.



PM:05:52:24/08/2018