خشتەی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم بڵاوكرایەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم خشتەی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی بڵاوكردەوە.

بەپێی خشتەكە، ڕۆژی ٢٧ی ئاب، خوێندكارانی ١٢ی ئامادەیی بەشی زانستی، تاقیكردنەوەی زیندەزانی دەكەن و ١٢ی وێژەییش تاقیكردنەوەی مێژوو ئەنجامدەدەن.

هەروەها ڕۆژی ٤ی ئەیلولی داهاتوو، تاقیكردنەوەی زمانی توركمانی و سریانی و پەروەردەی مەسیحیە و كۆتایی بە تاقیكردنەوەكانی ١٢ی زانستی و وێژەیی دێت.

هاوكات لە خشتەكەدا هاتووە، ڕۆژی ٢٧ی ئاب، خوێندكارانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی تاقیكردنەوەی زمان و ئەدەبی كوردی ئەنجامدەدەن و ڕۆژی ٤ی ئەیلولیش كۆتا تاقیكردنەوەیان دەبێت كە زمانی توركمان و سریانییە.




PM:02:16:26/08/2018