بڕیارە لەماوەی 10 رۆژی داهاتودا دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم دەستپێبکاتەوەو له‌دوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، موچه‌ی په‌روه‌رده دابەشدەکرێت.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان ڕایگه‌یاند، "چاوه‌ڕوانده‌كرێت له5ی 9ی 2018 دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ده‌ستپێبكات.
وتیشی، یه‌كه‌م شوێن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه موچەکانیان وەردەگرن، "دوای چەند چەند رۆژێک لە دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی په‌روه‌رده ده‌كرێت".
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ ئه‌م مانگه‌ش وه‌زاره‌تی دارایی به‌هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشتر موچه دابه‌شده‌كات و خشته‌ی موچه بڵاوناكرێته‌وه‌و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان هاوشێوه‌ی مانگی پێشتر له‌هه‌مان واده‌دا موچه‌یان پێده‌درێت".
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی باسی لەوەشکردوە،"دوای موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا واده‌كه‌ی دیارینه‌كراوه، هەروەها وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش به‌هه‌مانشێوه‌ی مانگی ڕابردوو به‌بێ ڕاگه‌یاندنی خشته، له‌و هه‌مان واده‌یه‌دا موچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ وه‌رده‌گرن".