٥ ئەیلول دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت

هەرچەندە وەزارەتی دارایی لە بەرنامەیدا نییە کاتی دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش بڵاوبکاتەوە، بەڵام سپی زانیویەتی کە لە ٥ ی ئەیلولەوە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، یەکەم وەزارەت کە مووچە وەردەگرێت، وەزارەتی پێشمەرگەیە، وەزارەتی دووەمیش وەزارەتی پەروەردە مووچەی مانگی شەش وەردەگرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانە، دابەشکردنی مووچە سەرەتا وەزارەتی دارایی بەو پارەیە دەستپێدەکات کە لە داهاتی نەوتەوە دەدرێت بە وەزارەتی ناوبراو، دواتریش لە رۆژانی نزیک ٢٠ هەموو مانگێکدا حکومەتی بەغدا بڕی ٣١٧ ملیار دینار لەبەغداوە دەنرێت، تا ئەو وەزارەتانەی مووچەیان وەرنەگرتووە لە بڕە پارەی دیاریکراو دەدرێت.

ئەمە لە کاتێکدا کە ژمارەیەک لە میدیا جیهانییەکان و لۆکاڵیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بڕی نەوتی بەرهەمهێنراوی نەوتی هەرێم لە هەڵکشاندایە.



PM:08:37:27/08/2018