"یەکێتی لە کێڵگەی نەوتی حەسیرەکە مانگی یەک ملیۆن ونیو دۆلاری دەستدەکەوێت"

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لیستی گۆڕان گەندەڵیەکی بواری نەوت ئاشکرا دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بە نا یاسایی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کێڵگەی حەسیرەکە مانگانە یەک ملیۆن و ٦١١ هەزارو ٨٤٥ دۆلاری دەستدەکەوێت.

لە نووسینێکدا کە لە ئەکانوتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی، غالب محمد عەلی سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سامانەسروشتیەكان ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەناونیشانی " کێشەی  نەوتی حەسیرە بۆ ئێمە و داهاتەکەی بۆ ئەوان" دەڵێت"  بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بەردەستی بەندە كەوتوە ڕۆژانە زیاتر لە (٢٤٠٠٠) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت لە کێڵگەی نەوتی حەسیرە كە سەر بە بلۆكی گەرمیانە ، بە پێی ڕێكەوتنێكی ژێر بە ژێر بێ هیچ تەندەرێك كە بەڕێكاری یاسای خۆی بڕوات وەزارەتی سامانە سروشتیەكان ڕێگەی داوە بە یەك كۆمپانیا بە ناوی ( بلاك بووڵ ) لە نوسینگەی میران بۆ گواستنەوەی ئەو نەوتە خاوە ، كە ئەو كۆمپانیا بەناو خاوەندارێتیەكەی بۆ یەك كەس دەگەڕێتەوە بەڵام لە ڕاستیدا بەرپرسەكانی یەكێتی لە ناوچەی گەرمیان لە پشت ئەو كۆمپانیایەن ئەگەر نا چۆن و بە چی شێوەیەك وەریگرتوە ؟".

ئەو لەو نووسینەدا دەڵێت " لێرەداپێویستە شیكارییەكی ورد بکەین سەبار ەت بە بڕی پارەی گواستنەوەی ئەو تەنكەرانەکە چەندە و چۆن دەچێتە خزمەتی سەرانی یەكێتی و دەورەبەری بنەماڵەتی تاڵەبانی :- بۆ گواستنەوەی هەر تەنێك نەوت بۆ كۆمپانیاكە نرخەكەیدەکاتە٣٦ دۆلار ، ئەو پارەی كە دەدرێتە تەنكەرەكان ٢٤ هەزار دینارە بۆ هەر تەنێك. كەواتا ئەو پارەی كە دەمێنێتەو بۆ كۆمپانیای سێبەری حیزب ١٦ دۆلارە ، رۆژانەبەرهەمێنانی نەوت لە حەسیرە ٢٤٠٠٠ هەزارە بەرمیلە کە ئەم بڕەش بەتەن دەكاتە ٣٣٥٨ تەن نەوتی خاو، کەواتەكۆی گشتی داهاتی کۆمپانیا حیزبییەکەی یەکێتی لە مانگێكدا کە دەستی دەكەوێت دەکاتە ١،٦١١،٨٤٥دۆلار ، كەواتا دەتوانین بڵێین " كە ١٦١ دەفتەریان دەست دەكەوێت".

غالف محەمەد لە درێژەی نووسینەکەدا دەڵێت " لە گواستنەوەی نەوتی حەسیرە، بەڵام هیچ سودێكیان نیە نە بۆ گواستنەوەكە نە بۆ هاوڵاتیانی گەرمیان جگە لە تێك دانی رێگەوبانەكەی لە گەڵ ئەوەیشدا چەندین جار باڵەكانی ناو یەكێتی کێشەی توند کەوتۆتە نیوانیان وتەنانەت تائاستی بەریەکەوتن درێژەی کێشاوە کەخودی کێشەکان لەسەرپارەی کێڵگەی نەوتی حەسیرەیە، بەڵام دادگا و داواكاری گشتی لە گەرمیان و سلێمانی بێدەنگیان هەڵبژاردووە، كەچی لە سەر داوای چەند بەرپرسێكی یەكێتی لە مانگێكدا دوو جار بەندە بانگ کراوم بۆ دادگا ، ئەمەش جێگەی سەرسوڕمانەکەپێدەچێت داهاتی ئەم بیرەنەوتەلای من بێت وبۆبەرژەوەندی من بەکارهاتبێت یان من ئەم بڕەپارەم خواردبێت یان نەوتی حەسیرەم خستبێتەخزمەتی بنەماڵەکەم و هەموو شەوێك ئاسایشی ئەو ناوچەم تێك دابێت وژیانی خەڵکم خستبێتەمەترسیەوە کەبەهۆی شەڕی بەرژەوەندی خۆیان سەنگەریان لەیەکترگرتوەوتەنانەت شەڕەتەقەش درووست بوە وەك كورد دەڵێت "كەر لە كوێ كەوتووە و كونە لە كوێ دڕاوە ".



PM:10:37:28/08/2018