لەهەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا رۆژنامەنوسێک کڕینی دیبالا لە لایەن یانەی ریاڵ مەدریدەوە رادەگەیەنێت


لەهەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا کە رۆژنامەنوسی ئەرجەنتینی ماوریسیۆ هیدالگۆ بڵاوی کردۆتەوە، رێکەوتنی یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی یۆڤانتۆس دیبالا ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت لە کۆتا رۆژی بازاری گواستنەوەی یاریزانان ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەکات.
بەقسەی ئەم رۆژنامەنوسە دیبالا بە بڕی ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەکات و یانەکەی پایتەخت ئامادەی نیشانداوە ساڵانە ١٦ ملیۆن یۆرۆ بەو یاریزانە بدات.



PM:11:44:29/08/2018