کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای دهۆک ئاشکرادەبێت و لەلایەن بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە دەستی بەسەردادەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا ئاشكرایكرد، بەڕێوەبەرایەتییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سێمێڵ رۆژی 28/8/2018 دەستیان بەسەر کێڵگەیەکی چاندنی ماددەی هۆشبەردا گرتووه.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، كێڵگهكه لە گوندی تیسانی سهر به ناوچەی باجد کەندال لە نزیک سحێلادا بووه و ژمارەیەکی یەکجار زۆر نەمامی هۆشبەر لە جۆری حەشیش لە کێڵگەکەدا داچاندرابوون.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان هەروەها راشیگەیاندووە، کە کەسێکیان دەستگیرکردووە سەرپەرشتی کێڵگەکەی کردووە و ئێستاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.