لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی
كوردستان ئاگاداری بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه ده‌كاته‌وه كه خولیای خوێندنیان هه‌یه
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا بچن فۆڕمی خوێندن وه‌ربگرن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سەندیکادا هاتووە "زانكۆی
پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌به‌رواری 3/9/2018 وه فۆڕمی خوێندن بۆ رۆژنامه‌نووسان
دابه‌شده‌كات، هاوپێچ كڵێشه‌یه‌ك له فۆڕمه‌كه‌و مه‌رجه‌كان دانراون، هه‌ر ئه‌ندامێك
یان ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی هێشتا پێناسی ئه‌ندامێتیان بۆ نه‌هاتوه‌ته‌وه، یان هه‌ر
رۆژنامه‌نووسێك ده‌خوازێت له‌بواری ته‌كنیكی میدیادا بخوێنێت، به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی
كه دانراون، پێویسته فۆڕمی كۆلێج وه‌ربگرێت، پاشان بێته باره‌گای لق تا
پشتگیریی ئه‌ندامێتیی یان كاری رۆژنامه‌وانی بۆ بكرێت"
سەندیکا
ڕاشیگەیاندووە ماوه‌ی دابه‌شكردنی فۆڕم ته‌نها دوو هه‌فته‌یه، مه‌رج و رێنماییه‌كانی
تایبه‌ت به وه‌رگرتن به‌م نموونه‌ی فۆڕم و مه‌رجانه هاوپێچ كراون..