دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەستپیدەکات

بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دەستبکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم.

بەپێی ئەو زانییاریانەی دەست سپی کەوتووە، سەرەتا لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێدەکات و دواتر یەکەکانی هەشتاو حەفتای هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

دوای وەزارەتی پێشمەرگە، بەپێی زانیاریەکانی سپی، مووچەی مانگی شەشی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

دوای تەواوبوونی ئەو دوو وەزارەتە، وەزارەتی دارایی دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی تر.



PM:10:29:03/09/2018