فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوبەری ئاسایشی هەولێر دەردەچێت

لەسەر داوای یاسایی ئەندامێکی کۆمەڵی ئیسلامی دادگا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر ( تاریق نوری ) دەردەچێت.

سەلیم شوشكەیی، ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە" بەتۆمەتی ناوزڕاندن و تۆمەتباركردنم بە داعش، سكاڵای یاساییم لەسەر بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر تۆماركرد".

ئەندامەکەی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت" دادگا ئاگاداركردنەوەی بۆ تارق نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر ناردووە، بەڵام ناوبراو لەبەردەم دادگا ئامادە نەبووە، بۆیە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەردەچێت".

ڕۆژی 24ی 7ی 2018، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر، بەسایتی فەرمی پارتی ڕاگەیاندبوو: بەڵگە هەیە مەلا سەلیم شوشكەیی داعشە و ڕای كردووە، لە دادگا فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووەو پێویستە دەستگیر بكرێت، ئێستا حەسانەی پەرلەمانی نەماوەو دەمانەوێ دەستگیری بكەین.

سەلیم شوشکەیی پێش جەژنی قوربان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە سلێمانی یەوە دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر و دەچێتە بەردەم دادگا.
 



PM:10:05:04/09/2018