یانەی هەولێر تێکدانی یاریگاکەی رەتدەکاتەوە
دوای ئەوەی دوێنێ لە میدیاکانەوە هەواڵی تێکدانی یاریگای یانەی هەولێر بڵاوکرایەوە، ئەمڕۆ ئەو یانەیە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو رەتیکردەوە یاریگاکە تێکبدات.
یانەی هەولێر لە پێگەی رەسمی خۆی نوسیویەتی"سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه گوایه یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری بۆ مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان تێكده‌درێت و له شوێنی تر یاریگه دروست ده‌كرێته‌وه ، ئه‌م ده‌نگۆیانه هیچ بنه‌مایه‌كی فه‌رمی نییه و سه‌رله‌به‌ری وەکو یانەی وەرزشی ھەولێر ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه.
یانەکەمان پێش پێنج ساڵ لەمەوبەر بیرۆکەی ئەوەی خستەروو، کە زەوییەکانی دەورووبەری یاریگا بەمەبەستی وەبەرھێنان و باشکردنی لایەنی دارایی و دروستکردنی یاریگایەکی نێودەوڵەتی بۆ یانەکەمان بەسەرپەرشتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بفرۆشێت، بەڵام ئەو کاتە ھیچ وەبەرھێنەرێک نەھاتە پێش بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە.
بۆیە داوا لە ھەموو لایەک دەکەین لە تۆرە کۆمەڵاتییەکان کەس موزایەدە لەسەر ئێمە ناکات و خۆمان بە خەمخۆری یانەکە و ناوی شەھید فرانسۆ ھەریری دەزانین و ھەموو ھەولێک دەدین بۆ پێشخستنی یانەکەمان لەھەموو روویەکەوە.
دڵنیایی هه‌موو لایه‌كیش ده‌كه‌ینه‌وه، كه یاریگه‌كه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، چونكه به‌شێكه له شانازی مێژووی شاری هه‌ولێر.
PM:10:42:11/09/2018