ئاسایشسی سلێمانی دەستبەسەر کێڵگەیەکی مادەی بێهۆشبەردا دەگرێت

ئاسایشی سلێمانی دەستیگرت بەسەر کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی مادە هۆشبەرەکان و خاوەنی کێڵگەکەش دەستگیر کرا.

جەلال مینە بەگ بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی بە  ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، بە هاوكاری لەگەڵ ئاسایشی بازگەی كەڵەوانان دەستیانگرتووە بەسەر كێڵگەیەكی بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەر لە نزیك سلێمانی.

بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ئاشکرای کرد خاوەنی كێڵگەكە لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر کراوە كە هاوڵاتییەكی شاری سلێمانییە.





PM:04:14:12/09/2018