بزوتنەوەی گۆڕان بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێكرد

بە دروشمی بەرەو هەرێمێكی دادپەورەرو خزمەتگوزار بزوتنەوەی گۆڕان كەرنەڤاڵێ‌ بانگەشەی لیستی 148بزوتنەوەی گۆرانی بۆ پەرلەمانی كوردستان دەست پێكرد.

لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی زەرگەتە، بەسەرپەرشتی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان ناساندنی ١٠٠ كاندیدەكەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامدرا.

 لە مەراسیەکەدا سەرۆكی لیستی 148 ی بزوتنەوەی گۆران بۆ پەرلەمانی كوردستان باس لەوە دەكات " ماندو نابین لەوەی كاروانی گۆڕانكاری بگەیەنینە جێ‌ و هەرچی بەرامبەرمان بكرێت ناكاتە ئەوەی پەشیمانمان بكاتەوە لەسەر رەوتی گۆڕانكاری دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان".

بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كردووە بە لیستی 148و هەر ئەمڕۆ 100كاندیدەکەی لەبەردەم بەرپرسانی گۆڕان پەیامی هاوبەشیان خوێندەوەو جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پابەندی پرنسیپەکانی بزووتنەوەی گۆڕان دەبن.

بزووتنەوەی گۆڕان، لە پەرلەمانی ئێستای کوردستان بە ٢٤ کورسیەوەو دووەم هێزی کوردستانییە دوای پارتی دیموکراتی کوردستان.

PM:11:24:12/09/2018