لەناو تایەی ئوتومبێلدا دەست بەسەر مادەی هۆشبەردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەكانی ئاسایشی سلێمانی بڕێكی زۆر تریاك دەستبەسەردا دەگرێت كە لەناو تایەی ئۆتۆمبێلدا شاردرابووەوە.

لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا عەمید جەلال ئەمین بەگ، بەڕێوەبەری نەھێشتی مادە ھۆشبەرەكان لەئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، "ئەوەی دەستی بەسەرداگیراوە بڕەكەی زیاتر لەسێ كیلۆیەو لەجۆری تریاكە".

سەبارەت بەشێوازی دەستبەسەراگرتنی ئەو مادە ھۆشبەرەش بەڕێوەبەری نەھێشتی مادە ھۆشبەرەكان لەئاسایشی سلێمانی ئاشكرایكرد، "سەرجەم ئەو تریاكە لەناو تایەی ئۆتۆمبێلێكدا حەشاردرابوو، بەڵام بەچاوكراوەیی كوڕانی ئاسایش توانرا بدۆزرێتەوە".




AM:11:36:26/09/2018