کەرکوک...دەستڕێژی گوللـە لە چوار هاوڵاتی کورد دەکرێت

پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، چەند چەکداری نەناسراو لە ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گوللـەیان لە چوار هاوڵاتی کورد کردووە و برینداربوون، لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسى کەرکوک رایگەیاند، چەند چەکدارێکى نەناسراو لە ئۆتۆمبێلێکەوە لە گەڕەکی شۆریجەی شاری کەرکوک لە نزیک چێشتخانەی حەمە ناسر، دەستڕێژی گوللـەیان لەچوار هاوڵاتی کردووەو بەهۆیەوە هەرچواریان بریندار بوون. 

پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.


PM:09:33:26/09/2018