کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدان و ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت و گشتی، بڵاو كرده‌وه.
بەپێی ئەو خشتەیە کە دانەیەکی بۆ سپی نێردراوە تیایدا هاتووە ڕۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت 28 / 9 / 2018 به‌ڕێوه ده‌چێت ، 170 هه‌زار و 469 كه‌س مافی ده‌نگدانی له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، 99 بنكه‌ی ده‌نگدان دانراون، كه له 471 وێستگه پێكهاتوون و ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت ده‌توانن ده‌نگیان تێدا بده‌ن.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ده‌نگدانی گشتیشدا دوو ملیۆن و 914 هه‌زار و 992 كه‌س له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان مافی ده‌نگدانی هه‌یه و له هه‌زار و 260 بنكه‌ی ده‌نگدان كه له پێنج هه‌زار و 941 وێستكه پێكهاتووه، ده‌نگ ده‌ده‌ن.