پارتی: هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەبەرژەوەندی فوئاد حوسێن یەكلادەبێتەوە

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكرات رایگەیاند، ئاماژەكان بۆ ئەوەیە ركابەری هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەبەرژەوەندی فوئاد حوسێن یەكلادەبێتەوە.

فازڵ میرانی راشیگەیاند، پارتی دیموكرات شادێكی بەسەرۆكایەتی كەریم سنجاری ناردووەتەوە بەغداو ئامانجی ناردنی ئەو شاندەش بۆ پرسی یەكلابوونەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقە.

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی ئەوەشی راگەیاند، بەقسەكردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان ئەوەیان بۆ روونبووەتەوە، كە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەبەرژەوەندی فوئاد حوسێن یەكلادەبێتەوە.

پۆستی سەرۆك كۆمار بەپێی رێككەوتنی لایەنە عێراقییەكان پشكی كوردەو بۆ ئەو مەبەستەش 8 كورد خۆیان بۆ پۆستەكە كاندید كردووە، كە ئەگەر زۆرە لەبەرژەوەندی یەكێك لەو كوردانە یەكلابێتەوە.



PM:03:28:27/09/2018