لە 30 کاندیدی سەرۆک کۆمار تەنها حەوت کەسیان مەرجی کاندیدبوونیان تێدایە و "سپی" ناوەکانیان بڵاودەکاتەوە.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌و 30 كه‌سه‌ی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندیدكردوه، ته‌نها حه‌وت له‌و كاندیدانه مه‌رجی بون به‌سه‌رۆك كۆماری تێدایه.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی میدیا" کەوتوون ئەو حەوت کاندیدەی پۆستی سەرۆکی کۆماری عێراق بریتیین لە "بەرھەم ساڵح، فوئاد حسێن، سروە عەبدولواحید، کەمال قوتیلی، سەردار عەبدوڵا، عەبدوللەتیف رەشید، سەلیم ھەمزە".
بڕیاروایه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌پرۆسه‌یه‌كدا سه‌رۆك كۆماری نوێ هه‌ڵبژێرێت كه دواتر پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ڕاده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق.