"سپی" یەکەم حاڵەتی ڕێگری لە دەنگدان ئاشکرادەکات

لە بازگەی سماقوڵی ڕێگری لە خوێندكارانی كۆلێژی پۆلیس دەکرێت بۆ دەنگدان بچنە شاری هەولێر و "سپی" دوایین زانیاری ئاشکرادەکات.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "لە بازگەی دێگەڵە ڕێگری لە خوێندكارانی ئەکادیمیای كۆلێژی پۆلیس دەکرێت بۆ دەنگدان بچنە شاری هەولێر".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بۆ ئەوەکرد ئەو خوێدکارانە ژمارەیان 208 کەسە و ناوەکانیان لە هەولێر هاتۆتەوە بۆیە بۆ دەنگدان دەبێ بچنە هەولێر".

ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە تەواوی شار و شارۆچکەکان دەستیپێکرد و لە کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتایی دێت، بە وتەی بەرپرسانی کۆمسیۆنیش کاتی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە.



PM:02:27:28/09/2018