كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر نامەیەک ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌داته‌وه‌ و ئاماژە بەوە دەکات، له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، بۆ ئەو مەبەستەش لە رۆژی هەڵبژاردندا تیمه‌كانی كونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا دەنێرنە سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.

میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕا بڵاویکردەوە، "له‌ وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی ژووی په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، ستیڤن فه‌یگن كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووەو تاییادا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە بەردەوام ڤەبن لە پشتیوانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاكو بێگه‌رد و جێگه‌ی متمانه‌".

فه‌یگن ئەوەشی خستوەتەڕوو، "پلانیان هه‌یه‌ له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردندا تیمه‌كانی كونسوڵگه‌ری ئه‌مریكا بنێرین بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاودێریكردنی پرۆسه‌كه‌".

كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر باسی لەوەشکردووە،" رۆژی 30 ئه‌یلول ده‌رفه‌تێكی مێژووییه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم  بۆ نیشاندانی توانای خۆی له‌ به‌ڕێوبردنی هه‌ڵبژاردنێكی نمونه‌یی".

دوێنێ هەینی كاتژمێر 8ی به‌یانی پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ستیپێكرد و کاتژمێر 6ی‌ ئێواره‌ پرۆسه‌كه‌ كۆتاییهات، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 30ئەیلول کاتژمێر 8ی سەر لەبەیانی دەنگدانی گشتی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت. 



PM:03:20:29/09/2018