بافڵ تاڵەبانی: سورنین لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار

بافڵ تاڵەبانی، سەرکردەی دیاری یەکێتی لە شاری سلێمانی دەنگی خۆیدا.

بافڵ تاڵەبانی دوا بەدوای دەنگدانی لە شاری سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند لە دوای نەخۆشکەوتنی مام جەلالەوە هەرگیز یەکێتی بەم شیوەیەی ئێستا یەکڕیز نەبووە و بەهێز نەبووە، وتیشی یەکێتی هەستاوەتەوە.

بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاندچەترەکەی جەنابی مام جەلال زۆر گەورەیە و لایەنی دیکەش دێتەوە ناو یەکێتی و تۆزێکی دیکە من دەچمە بەغدا و ئێوەش دەزانم بۆ دەچمە ئەوێ و لەوێش سەرکەوتوو دەبین.

سەبارەت بەوەی ئایا یەکێتی سوورە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار وتی ئەوان لەسەر هیچ شتێک سوورنین و ئەوە پڕۆسەیەکی دیموکراسییە و جەختیشی کردەوە کە لە پەرلەمان پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی دەبێتەوە.



AM:10:30:30/09/2018