پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی ئەیلول، لەکاتی بەشداریکردنی لە پڕۆسەی دەنگداندا هاوڵاتییەک له سنوری قه‌زای چۆمان گیانی له‌ده‌ستدا.
زۆسك چۆمانی، ئامۆزای ئه‌و هاووڵاتییه و چاوێری سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان له قه‌زای چۆمان رایگەیاند، "پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مام خدر ئه‌حمه‌د ناسراو به خدر به‌سێ له‌كاتی به‌شداریكردنی له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له خوێندنگه‌ی گه‌ردینی بنه‌ڕه‌تی قه‌زای چۆمان گیانی له‌ده‌ستدا".
وتیشی، "تەمەنی مامی نزیكەی حه‌فتا ساڵه و له كاتی چوونه ژوره‌وه‌ی بۆ ناو بنكه‌ی ده‌نگدان ته‌ندروستی تێكچووه و گیانی لەدەستداوە".
چۆمانی بۆ دواڕۆژ ئەوەشی خستوەتەڕوو،" کە ئه‌و هاووڵاتیه دانیشتوی قه‌زای چۆمانه و به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".