بنکەیەکی دەنگدان داخرا و لە ڕۆژنامەنوسێک درا

بنکەی ڕەوشەن بەدرخان کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی دەنگی لێدا بە هۆی دروستبوونی پشێوییەوە داخرا.

بنکەی ڕەوشەن بەدرخان لە شاری سلێمانی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ داخراوە و هەر لەو بنکەیەش هێرشکراوەتە سەر ڕۆژنامەنوس، بڕیار نامیق پەیامنێری کەناڵی کەی ئێن ئێن.

لەو بارەیەوە بڕیار نامیق پەیامنێر کەناڵی کەی ئێن ئێن بە سپی میدیای ڕاگەیاند چەند کەسێک کە جنسیەی تازەیان پێبووە بە بێ ئەوەی ناسنامەی باری شارستانییان پێبێت ویستیان لە بنکەکە دەنگ بدەن و بەو هۆیەوە پشێوی دروست بوو هێرشیش کرایە سەر من.



PM:03:42:30/09/2018