یەکێتی و پارتی دەیان ملیۆن دۆلار بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار دەبەخشنەوە

یەکێتی و پارتی دەیان ملیۆن دۆلار بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار دەبەخشنەوە.

پارتی و یەکێتی کە لە ئێستادا لەسەر ئاستی باڵا لە بەغدان دەیان ملیۆن دۆلار بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەەرۆک کۆمار دەبەخشنەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "یەکێتی و پارتی کە شاندی باڵایان بە سەرۆکایەتی جێگرانی سەرۆکی هەردوو حزب لە بەغدایە بە دەیان ملیۆن دۆلاریان تەرخانکردووە بۆ بەخشینەوەی بەسەر ئەو پەرلەمانتارانەی دەنگ بە کاندیدەکەیان دەدەن.

بەگوێرەی دەستووری عێراق، پێویستە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا، ٢٢١ کەس ئامادەبن. براوە؛ پێویستيی بە ٢١٠ دەنگ هەیە، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردنەکە چووە خولی دووەم، دەنگی زۆرینە سەرۆک کۆمار .

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، ٢٤ کەس خۆیان کاندیدکردووەو هەشتیان کوردن و ديارترينيان بەرھەم ساڵح و فوئاد حسێنە.

سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکە بەکراوەیی ئەھێلێتەوە، تا تەواوبونی رێژەی یاسایی، ھەربۆیە ئێستا لەھەوڵی کۆکردنەوەی ژمارەی پێویستدان لەوانەی لەدەرەوەی ھۆڵەکەدان.



PM:02:46:02/10/2018