نرخی کارەبای مولیدە ئەهلیەکان دیاریکرا

بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیاند" نرخی ئەمپێرێك كارەبا بۆ مانگی تەمووز لە نێوان (12.500) هەزار بۆ (13.750) هەزار دینار دەبێت".
 
سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی بۆ سپی نێردراوە، رایگەیاند:"نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆمانگی تەمووز بە (42) دینارە، كە تێكرای كاركردنی موەلیدەكان لەنێوان ( 320 ) بۆ ( 330 ) كاتژمێر كاریان كردوە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لە نێوان (12.500) هەزار بۆ (13.750) هەزار دینار دەبێت، بۆیە نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە، ئەم نرخەی ئێستا كرێی چەند كاتژمێرێك كارەبای مۆلیدەی مانگی رابردوی بۆ خاوەن مۆلیدەكان گەڕاندۆتەوە.
 
وتەبێژەکەی کارەبای سلێمانی سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانكی تشرینی یەكەم، وتی " رۆژانە لەلایەن كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلیەكانەوە بۆ ئەم مانگە (24) كاتژمێر بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت، واتە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەهلیەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن".
 
ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبونەوەكەدا، ئەو خاڵە دووپات كرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (15) خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت ، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.
 
سەبارەت بە نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە (220) دینار دیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان (11) كەیڤی بوو ئەوا (5) دینار و وێستگەكەی (33) كەیڤی بوو (10) دیناری بۆ زیاد دەكرێت.



AM:10:24:03/10/2018