دوا زانیاری لەبارەی ڕێگریكردنی فەرمانبەرانی یەكێتی لە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان هەواڵی میدیاكان لەبارەی ڕێگریكردنی فەرمانبەرانی یەكێتی لە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم ڕەتدەكاتەوە و داوا دەكا "پروپاگەندەی سیاسی و نادروست بڵاونەكەنەوە".

 لە ڕوونكردنەوەیەكدا دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە داوە كە ئەمڕۆ "هەواڵێكی بێ بنەما و ناڕاست لە ژمارەیەك ماڵپەڕ و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاوكراوەتەوە، سەبارەت بە ڕێگەگرتن لە دەوامكردنی فەرمانبەرانی سەر بە لایەنێكی سیاسیی دیاریكراو لە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم".

جەختیش لەوە كراوەتەوە ”سەبارەت بە ناوەڕۆكی ئەم هەواڵە نادرووستە، ڕایدەگەیەنین كە دەوامی دیوان بە شێوەیەكی ئاسایی و وەكوو هەموو رۆژەكانیتر بەڕێوەچووە، هیچ گرفتێك یان ڕێگەگرتنێك لە فەرمانبەران و ستاف ڕووی نەداوە و سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەت دەكەینەوە".

ئەمەش دەقی ڕوونكردنەوەكەیە:

 

روونكردنەوەیەك لە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ١٠ی ٢٠١٨، هەواڵێكی بێ بنەما و ناڕاست لە ژمارەیەك ماڵپەڕ و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە ڕێگەگرتن لە دەوامكردنی فەرمانبەرانی سەر بە لایەنێكی سیاسیی دیاریكراو لە دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم.

سەبارەت بە ناوەڕۆكی ئەم هەواڵە نادرووستە، ڕایدەگەیەنین كە دەوامی دیوان بە شێوەیەكی ئاسایی و وەكوو هەموو رۆژەكانیتر بەڕێوەچووە، هیچ گرفتێك یان ڕێگەگرتنێك لە فەرمانبەران و ستاف ڕووی نەداوە و سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەت دەكەینەوە.

داواكارین دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەرپرسیارانەتر مامەڵە لەگەڵ هەواڵەكاندا بكەن و پروپاگەندەی سیاسی و نادروست بڵاو نەكەنەوە كە خزمەت بە هیچ لایەك ناكات.


دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

٣ی ١٠ی ٢٠١٨



AM:11:32:03/10/2018