به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاشه‌كانی هه‌رێم ڕایگەیاند"له‌مڕۆوه
ده‌ست به‌دابه‌شكردنی به‌شه ئاردی مانگی شه‌ش به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ده‌كرێت".
نه‌سرین محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاشه‌كانی هه‌رێم بۆ
كاروباری هونه‌ری به تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاندوە، "له‌سنوری سه‌یدسادق
و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و سنوره، ئاشه‌كان ئاردیان بۆ ئاواره‌كان
دابینكردوه‌و ئه‌وه‌ش وایكردوه تاڕاده‌یه‌ك به‌شه ئاردی مانگی پێنجی ئه‌و
ناوچانه دوابكه‌وێت".
دەشڵێت "له‌ئێستادا پرۆسه‌كه ئاسایی بۆته‌وه‌و ده‌ستده‌كرێت
به‌دابه‌شكردنی به‌شه ئاردی مانگی پێنج به‌سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌دا".
ئەو بەرپرسەی ئاشەکانی هەرێم دەشڵێت "چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌مڕۆوه
ده‌ست به‌دابه‌شكردنی به‌شه ئاردی مانگی شه‌ش له‌ناوشاری سلێمانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی
دیكه بكرێت، له‌ته‌واوی پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراقیش ده‌ستكراوه به‌دابه‌شكردنی
به‌شه ئاردی مانگی شه‌ش".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ له‌مساڵدا چه‌ند به‌شه ئارد به‌هاوڵاتیان
ده‌درێت، نه‌سرین محه‌مه‌د وتی:"تائێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه كه ئاخۆ له‌مساڵدا
چه‌ند مانگ به‌شه‌ئارد به‌هاوڵاتیان ده‌درێت، جگه‌له‌وه‌ش له‌عیراق چه‌ند مانگ به‌شه
ئارد دابه‌شبكرێت له‌هه‌رێمیش به‌هه‌مان میكانیزم ده‌بێت".