وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایدەگەیەنێت، سكاڵاكانی هەڵەبجە و دهۆك كۆتایی هاتووە و لەسەر سكاڵاكانی هەولێر و سلێمانیش بەدواداچون دەكەین و كۆدەبینەوە.
شێروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی، سكاڵاكانی هەڵەبجە و دهۆك كۆتایی هاتوە و لەسەر سكاڵاكانی هەولێر و سلێمانیش بەدواداچون دەكەین وبەیانی كۆدەبینەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی پەیوەندی بەسكاڵاكانەوە نیە و هەركاتێك تەواوی فۆرمی ٥٣ داخل بكرێت و وردبینی تەواو بێت ئەنجامی بەرایی رادەگەیەنن.
جەختیشكردەوە، تاوەكو ئێستا روون نیە ئەمرۆ رادەگەیەندرێت یان دەكەوێتە سبەینێ پێنج شەممە.