بریاره رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ی داهاتوو وەزارەتی دارایی و یاڤوری ده‌ست به‌دابه‌ش كردنی موچه‌ی مانگی ته‌موزی بکات و یەکەم وەزارەت پێشمەرگە وەریدەگرێت،
بەپێی وتەی سەرچاوەیەک کە لە گەنجینەکانی وەزارەتی دارایی دەستی کەتووە، رۆژی یه‌ك شه‌مه ٧ی تشرینی یەکەم، ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌ش كردنی موچه‌ی مانگی حه‌وت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش، كه‌موچه وه‌رده‌گرێت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دەبێت.
هاوکات جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە میدیاکانی راگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە لیستی موچە خۆرەکانیان ناردووە بۆ گەنجینەکان و چاوەڕێ دەکەن ئاگاداریان بکەن بۆئەوەی گەنجینەکان بڕۆن پارەکە وەربگرن و دابەشی بکەن".
بڕیاربووهەموو ٥ی مانگێکوه‌زاره‌تی دارایی دەستبکات بە دابەشکردنی ماچەی فەرمانبەران، بڵام بۆ ئەم مانگە بەهۆی ئەوەی دەکەوێتە رۆژی هەینییەوە دابەشکردنی موچە بۆ ٧ی ئەم مانگە دواخراوەو هەموو (٣٠) ڕۆژ جارێکیش وەزارەتەکان مووچە وەردەگرن.