پەروەردە سەرجەم پشوو و تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵی دیاریكرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، ساڵنامەی خوێندنی بۆ ساڵی خوێندنی 2018 – 2019 بڵاوكردەوەو تیایدا سەرجەم تاقیکردنەوەو پشووەکەنی بۆ ئەمساڵ راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا، کە وێنەکەی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ساڵنامەی خوێندنی ئەمساڵی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم لە رۆژی 7ی 1ی 2019 دەستپێدەكات و لەرۆژی 16ی ئەو مانگە كۆتایی دێت.

هەروەها لەبارەی پشووەکانەوە هاتووە، پشووی یەكەمی ساڵی خوێندنی 2018 – 2019 لە رۆژی 17ی 1ی 2019 دەستپێدەكات و لە رۆژی 23ی ئەو مانگەش دەوامی وەرزی دووەم دەستپێدەكات.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، پشووی بەهارەش لە رۆژی 11ی 3ی 2019 دەستپێدەكات و تا رۆژی 23ی ئەو مانگە بەردەوام دەبێت.


PM:09:04:07/10/2018