رێکخراوێک ژمارەیەک هەلی کار لە چەند ناوچەیەکی هەرێم رادەگەیەنێت

ڕێكخراوی REACH بە هاوكاری ڕێكخراوی GIZ ی ئەڵمانی، چەندین هەلی كار لەچەند ناوچەیەكی هەرێم  رادەگەیەنێت و هاوکاتمەرجەكانی وەرگرتن و كاتی ئیشكردن و كرێی رۆژانەش ئاشكرا دەكات.

لە راگەیەندراوێكدا رێكخراوی REACH،  ئاماژەی بەوە کردووە، بەهاوكاری رێكخراوێكی ئەڵمانی، هەلی كار بە شێوەیەكی كاتی بۆخەڵكی خانەخوێی دەربەندیخان، سەیدسادق، شارباژێڕ، ڕانیە، چوارقورنەو حاجی ئاوا دەڕەخسێنێت .

رێکراوەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، كارەكە بۆماوەی 60 رۆژەو لەچەند قوتابخانەیەك ئەنجام دەدرێت، هەروەها چانسی وەرگرتنیش بۆ هەردوو ڕەگەزە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

هەلی كار بۆ خەڵكی شارباژێڕ، سەیدسادق، دەربەندیخان، ڕانیە ، چوارقورنە، حاجی ئاوا

ڕێكخراوی REACH بە هاوكاری ڕێكخراوی GIZ ی ئەڵمانی، هەلی كار بە شێوەیەكی كاتی دەڕەخسێنێت بۆخەڵكی خانەخوێی دەربەندیخان، سەیدسادق، شارباژێڕ، ڕانیە، چوارقورنە، حاجی ئاوا..

بۆ ئەو كەسانەی كە دەتوانن ئەو كارانەی خوارەوا بكەن لە چەند قوتابخانەیەك‌‌ بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ، هەفتانە لە ڕۆژانی یەكشەممە تا پێنجشەممە، ڕۆژی ٨ كاتژمێر كاركردن .
كارەكان:

1. وەستای ئاو و ئاوەڕۆ
2. وەستای كارەبایی
3. وەستای بۆیاخ 
4. وەستای دارتاشی
5. وەستای بینا (لەبغ و گەچكاری) 
6. ئەندازیاری شارستانی
7. كاری كرێكاری
8. كاری پاكردنەوەو ڕێكخستن
هەركەس لە خۆی ڕادەبینێت دەتوانێت لە كاتژمێر ٩ی بەیانی‌ بۆ ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لەو بەروارانەی خوارەوە سەردانی ئەو شوێنانە بكات كە دیاریكراوە بە مەبەستی ناو تۆماركردن، فۆڕمی خۆراكی ٢٠١٧ ، ٢٠١٨ لەگە پێناسی باری شارستانی ( یان كارتی نیشتمانی) نوسخەی اصلی لەگەڵ خۆی بهێنێت.

شوێن و ڕۆژەكانی سەردانكردن:
بۆ خەڵكی دەربەندیخان، لە هۆڵی قوتابخانەی كانی ساردی بنەرەتی، تەنیشت هۆڵی شەهید عەبەی دێ فاتە، لە بەرواری ٨ و ٩ / ١٠/ ٢٠١٨.
بۆ خەلكی سەیدسادق: لە هۆڵی وەلی دێوانە ، تەنیشت ئاسایش، لە بەرواری ٨ و ٩ / ١٠/ ٢٠١٨.
بۆ خەڵكی شارباژێڕ: لە بینای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێر لە چوارتا، بەرامبەر بنكەی ئاگركوژێنەوە ، لە بەرواری ٨ و ٩ / ١٠/ ٢٠١٨.
بۆ خەڵكی ڕانیە ، چوارقورنە، حاجی ئاوا: لە بینای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رانیە، لە بەرواری ٨ و ٩ / ١٠/ ٢٠١٨.
زانیاری و پێناسی كارەكە:
• كارەكە بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژە .
• هەر ڕۆژێك كاركردن 8 كاتژمێرە.
• ڕۆژانی یەك شه ممە تا پینج شەممە. لە كاتی پێوستیدا ، دەشێت ڕۆژی شەممەش كاربكرێت.
بری پارەی ڕۆژانە:
٤٠٠٠٠ چل هەزار دیناره بۆ وەستاو ئەندازیاران.
٢٥٠٠٠ بیست و پێنج هەزار دیناره بۆ كاری كرێكاری و پاكردنەوەو ڕێكخستن.
• هاتو چۆو نان خواردن لە ئەستۆی خۆت دەبێت.

تێبینی:
• چانسی وەرگرتن بۆ هەردوو ڕەگەزە لە هەمان كاتدا ڕەگەزی مێینە و كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت هاندەدرێن بۆ بەشداری كردن.
• پڕكردنەوەی فۆڕم بە تەنها گارەنتی وەرگرتن ناكات، بەڵكو وەرگرتن بە پێی پێوەری (كەم دەرامەتی) ی‌ دەبێت كە ڕیزبەندیكراوە لە فۆڕمەكەدا. 
• ئەو وەستا و ئەندازیارانەی بە پێی پێوەری كەم دەرامەتی ناویان دەردەچێت، چاوپێكەوتنی ڕوبەڕوشیان لەگەڵ ئەنجام دەدرێت بە مەبەستی هەڵبژاردنی شارەزاترینیان.
• ئەو كەسانەی بە پێی پێوەری (كەم دەرامەتی) ناویان بۆ كاری كرێكاری و پاككردنەوەو ڕێكخستن دەردەچێت، پاش ماوەیەك ئاگادار دەكرێنەوە لە كاتی دەست بە كاربون.
ناوی قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەكەمان(سەرسیر، شارباژێڕ، قەڵاچوالان، كانی سارد ، باڵغ).



PM:11:36:07/10/2018