ژمارەیەک لەهەڵسوڕاوانی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان هۆشداری دەدەنە رێکخەری گشتی

 ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر گۆڕینی کلیلی  ژوری سکرتاریەتی جڤاتی نشتیمانیی لە عەبدوڵا مەلا نوری  ڕایدەگەیەنن ئەوە ڕاماڵینی گۆڕانە لەو پرەنسیپانەی کە هەیبووە و هۆشداری دەدەنە ڕێکخەری گشتی بەوەی هەڵوێستی تریان دەبێت.

لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا ناوی هەریەک لە (ئەمین بەکر، ئیسماعیل نامیق، غالب محەمەد، شێرکۆ حەمەئەمین، چیا عەباس، ئومێد حەمە عەلی و کاوە محەمەد)ی لەسەرە، تیایدا ئاماژە بەوەدەکەن، لە پاشنیوەڕۆی رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم لە رێگای تەلەفۆنەوە عەبدوڵای مەلانوری ئاگادارکراوەتەوە، کە بە فەرمانی رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە دەبێت کلیلی ژوری سکرتاریەتی جڤاتی نشتیمانیی رادەستی ئیدارەی مەکۆی سەرەکی بکاتەوە، دواتر هەمان رۆژ کێلونی ژورەکە گۆڕدراوە.

هەروەها ئاماژە بەوەدەشکەن،" 
ئەو ململانێیە لە دەرەنجامی پڕۆژەیەکە، کە عەبدولای مەلا نوری و چەند هەڵسوڕاوێکی تر ئامادەیان کردووە بەناوی "هەڵسانەوەی گۆڕان".

لە بەشێکی دیکەی نامەیەکەئیندا ئەو ئەندامانە جڤاتی نیشتیمانی لە مەترسی ئەو بڕیارو هەنگاوانە ئاگادار دەکەنەوەو داواش لە ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن، کە سنورێک بۆ ئەو ڕێکارە مەترسیدارانە دابنێت.

دەقی نوسراوەکە:


PM:09:48:12/10/2018