خوێندنی باڵا داوایەک ئاڕاستەی دەرچوانی ١٢ی ئامادەیی دەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم داوا لەو خوێندکارانە دەکات کە کێشەی وەرگرتنیان هەیە سكاڵاكانیان لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەوە ئاڕاستە بكەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە ١٤ی عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتەکەیان  بڕیاری داوە ئەو خوێندكارانەی كێشەی وەرگرتنیان هەیە بەشێوازی ئەلیكترۆنی دەتوانن فۆڕمی سكاڵا پێشكەش بكەن.

وتیشی، رۆژی چوارشەممەلە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا فۆڕمی سكاڵا كارادەكرێت و پێویست ناكات دەرچوانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی سەردانی دیوانی وەزارەت یاخود ناوەندەكانی خوێندن بكەن بۆ تۆماركردنی سكاڵاكانیان.

وتەبێژی خوێندنی باڵای هەرێم راشیگەیاند، "خوێندكاران دەتوانن بەهەمان پاسۆردو ویزەرەوە بچنە ناو سیستەمی وەرگرتنی خوێندكاران و فۆڕمی سكاڵاكانیان تۆماربكەن، هەروەها تۆمارکردنی سکاڵاکەش بۆ گۆرینی هەڵبژاردنەكان نیە، بەڵكو تەنها بۆ ئەو خوێندكارانەیە كە كێشەیان هەیە لە وەرگرتندا.

دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ناوی وەرگیراوانی لە زانكۆ و پەیمانگەكان راگەیاند، ٨٦٠ خوێندكار ناویان نەگەڕایەوە، كە نمرەی هەندێكیان لەسەدا 75 زیاتر .




PM:12:30:14/10/2018