خەدیجە جەنگیز دەستگیرانی جەمال خاشقچی لە یەکەم تویتیدا لە دوای بە فەرمی ڕاگەیاندنی مردنی دەستگیرانەکەی رایگەیاند "سعودیە خاشقچی کوشتووە ئەو شەهیدە".
خەدیجە جەنگیز نوسیویەتی"دڵ بۆ جیابوونەوەت تەنگبووە و چاویش بۆ دابڕانت پڕ فرمێسکە ئەى خۆشەویستم جەمال"
دەشڵێت "سعودییە خاشقچی کوشتووە و ئەو شەهیدی وشەیە" و دەشپرسێت لاشەى جەمال لە کوێیە؟
ئەمەش لە دواى ئەوە هات داواکاری گشتی سعودیە لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی سعودی بە ھۆی شەڕ و دەمەقاڵەوە لەگەڵ کارمەندانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە ئیستەمبوڵ گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بەردەوامە کە لەوچوارچێوەیەدا دەستگیرکراون کە ژمارەیان ١٨ کەسە.