بەرپرسێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان وازیهێنا

بەرپرسی ژوری توێژینەوەی سیاسی گۆران ، وازھێنانی لە بزوتنەوەكەی راگەیاند.

د.محمد علی، بەرپرسی ژوری توێژینەوەی سیاسی بزووتنەوەی گۆران وازھێنانی لە بزوتنەوەكەی راگەیاند بەبێ ئەوەی هۆكارەكەی ئاشكرابكات.

"سپی" بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی كرد بە ناوبراوەوە وێڕای پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكە، بەڵام ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێك بدات.



PM:12:05:21/10/2018