بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، 9 تانكەر بەنزینی کوالیتی خراپ گەڕێندراوەتەوە بۆ ئێران.
بەشی ڕاگەیاندنی دەروازەی باشماخ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، لە پاش ئەنجامدانی پشكنین بۆ ژمارەیەك تانكەری بەنزین، لەلایەن بنكەی تاقیگەی پشكنینی سوتەمەنی باشماخەوە، 9 تانكەر بەنزین كە سێ تەنكەریان لەلایەن كۆمپانیای نیشن ئۆیل و شەش تەنكەر بەنزینیشیان لەلایەن كۆمپانیای ساوس هاوردەكرابوون ئەو سوتەمەنییە شیاونەبوو بۆ بەكارهێنان.
دەروازەی باشماخ باسی لەوەشكردووە، بەهۆی دەرنەچوونیان لە پشكنین بڕیاردرا بەگەڕاندنەوەی سەرجەمی ئەو سوتەمەنیانە، كە ژمارەیان بریتی بوون لە 9 تانكەر رەوانەی وڵاتی ئێران كراونەتەوە.