ریاڵ مەدرید لە کڕینی کۆنتی کشایەوەو راهێنەرێکی تر دەهێنێت


لە گفتوگۆی نێوانی یانەی ریاڵ مەدرید و ئەنتۆنیۆ کۆنتی کە ئەمڕۆ ئەنجامدرا، یانەی ریاڵ مەدرید شکستی هێنا لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو راهێنەرە ئیتاڵیەو لە ئێستادا لەگەڵ سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی رێکەوتووە.
رۆژنامەی مارکا بڵاوی کردۆتەوە، لەدوای وەستانی گفتوگۆکان لەگەڵ کۆنتی ئیتاڵی، یانەکە  پەیوەندی بە سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتین و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید کاستیاوە کردووەو هەردولا لەسەر واژۆکردنی گرێبەستی نێوانیان رێکەوتوون و تا ٣ یاری داهاتووی یانەی ریاڵ مەدرید سۆلاری راهێنەر دەبێت و دواتر یانەکە بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدات.




PM:06:35:29/10/2018