په‌رله‌مانتارێكی عێراق له‌نوسراوێكدا داواده‌كات رێگری له وه‌زیری پێشووی ته‌ندروستی بكرێت بچێتە ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
به‌پێی نووسراوێكی جه‌واد موسه‌وی، په‌رله‌مانتاری عێراق ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقی كردووه، داواده‌كات، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان لایه‌نه داده‌وه‌رییه تایبه‌تمه‌نده‌كان ئاگاداربكاته‌وه، به ده‌ركردنی فه‌رمانێك بۆ رێگریكردن له چوونه ده‌ره‌وه‌ی عه‌دیله حەمود، وه‌زیری پێشووی ته‌ندروستی عێراق، له كابینه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "له‌به‌ر بوونی گومانی به هه‌ده‌ردانی ماڵ و سامانی گشتی و گومانی گه‌نده‌ڵی، به‌پێی نووسراوێكمان كه پێشتر ئاڕاسته‌ی نووسینگه‌ی پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیمان كردووه، به‌ژمارە (11) له به‌رواری (22-10-2018) ئەو داواكارییەمان كردووە.