لە ئاسمانی هەرێم دیاردەی سەگی خۆر دەردەکەوێت

کەشناسی ئاشکرای کرد به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 31 ی 10 ی 2018، دیارده‌ی سه‌گی خۆر له‌ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وت.

ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نوسیویه‌تی "ئاسمان و كه‌شی به‌یانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ركه‌وتنی دیارده‌ی (سه‌گی خۆر – Sundog) له‌ لای چه‌پی دیسكی خۆردا".

ئەم دیاردەیە دیاردەیەکی سروشتیەو سالآنە لە ئاسمانی ولآتان دەردەکەوێت، بەتایبەتی لە پایز  و زستاندا.



PM:02:28:31/10/2018