به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕایگەیاند"له وه‌رزی
زستانی ئه‌مساڵدا زیاتر له 10 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانیی دابه‌شده‌كرێت".
سالار حوسامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای
سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتوە: له وه‌رزی زستانی ساڵی رابردوو توانراوه
ته‌نها (7 – 8) كاتژمێری كاره‌بای نیشتمانیی به هاووڵاتیان بدرێت، به‌ڵام له‌دوای
راگه‌یاندنی زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا دێته‌دی،
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌وه‌رزی زستانی ئه‌مساڵدا پێدانی كاره‌بای نیشتمانی چه‌ند
كاتژمێرێك زیاتر ببێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی خواست له‌سه‌ر كاره‌با زۆرنه‌بێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کارەبا وتیشی"ئه‌گه‌ر خواست زۆرنه‌بێت
و لۆد له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌بای نیشتمانی زیاد نه‌بێت، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه
له‌وه‌رزی زستانی ئه‌مساڵدا پێدانی كاره‌با زیاد ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك پێشبینی ده‌كه‌ین
له‌خراپترین حاڵه‌تدا زیاتر له 10كاتژمێر كاره‌با دابه‌شبكرێت".
ڕاشیگەیاند به‌زیادبوونی به‌رهه‌می كاره‌با، رێژه‌ی پارێزگاكان
زیاد ناكات، به‌ڵكو بڕی مێگاوات به‌رزده‌بێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌وه‌رزی زستانی
ساڵی رابردوو 600 مێگاوات كاره‌با گه‌یشتۆته سنووره‌كه، به‌ڵام ئێستا 700 بۆ 750
مێگاوات كاره‌با وه‌رده‌گرین.