ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی باندێكی راگەیاند كه له‌گوندێكى سه‌ر به ناحیه‌ى سه‌نگاو به‌ناوى ئاسایشه‌وه دزیان له‌ماڵێك كردوه.
له‌راگه‌یه‌نراوێكدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى رایگه‌یاندوه، هێزه‌كانیان باندێكیان ده‌ستگیركردوه كه بەجلوبەرگی ئاسایشەوە رۆژى ٢٠١٨/٨/١٣ لەگوندی قەڵامیکالی سەر بەناحیەی سەنگاو ھێرشیان كردوه‌ته‌وه سەرماڵێک.
ئەوەشهاتووە، ئەو باندە ھەموو ئەندامانی خیزانەکەیان لەژورێکدا دەست بەسەر كردوه‌و دواتر بڕێکی زۆر لەپارەو حه‌وت پارچە چەک و دەمانچەیەک لەماڵەکە دەدزن و ھەڵدین.
لە کۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاسایش ئاماژەی بەوەشکردووە،" پاش لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە پێنچ تۆمه‌تبار دەستگیركران له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنى پێنج پارچە چەک، تۆمەتبارەکانیش بەماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عێراقی بەندكران و دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە".