شارەوانی هەولێر رێنماییەک بۆ نوێکردنەوەی خانو دەردەکات

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی هەولێر رێنماییەکی نوێی بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر یەک پارچە زەویی دەرکردوە.

بەپێی نوسراوێک، كە رۆژی 18ی تشرینی دووەمی 2018  دەرکراوە و واژۆی سامان محەمەد سەرۆكی شارەوانی هەولێری لەسەرە تییادا گشتاندنی بۆ شارەوانییەكانی 1، 2، 3، 4، 5 و 6 کردووەو، بڕیاریداوە، کە رێگەنەدرێت لەسەر یەك پارچە زەوی دوو خانوو دروستبكرێت.

هەروەها لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئەو زەوییانەشی کە فۆڕمیان هەیە مۆڵەتی بینایان پێنادرێت تا نەكرێنە تاپۆ.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەشێك لەهاووڵاتیان بەهۆی کەمدەرامەتییەوە نەیانتوانیوە پارچە زەوییەك بكرن و بەدوو كەس كریویانە و لەئێستادا هەریەكەیان 100 مەتر یان كەمتریان هەیە.


PM:05:57:21/11/2018