سیانزه‌ھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێتەوە

بڕیارە رۆژی هەینی ٢٣ی تشرینی دووەم سیانزه‌ھەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بە بەشداری زیاتر لە 180 كۆمپانیای ناوخۆیی و بيانى بەڕێوەبچێت.

سەلام عەبدوڵڵا وتەبێژی ژووری بازرگانی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، زیاتر لە 180 كۆمپانیای ناوخۆیی و بيانى بەشداری ئەم پێشانگایە دەكەن، كە لە وڵاتانی توركیا و ئێران و سوریا و هندستان و پاكستان و میسر و ئوردن و لوبنان سعودیەوە هاتوون.

وتیشێ، كۆمەڵێك كۆمپانیای كوردیش وەك بریكاری چەند وڵاتێكی وەك چین و هیندستان و كۆریا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئەمریكا و كەنەداوە بەشدارن.

وتەبێژی ژووری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، كۆمپانیاكان لە بابەتی كارەبایی و نەوت و بیناسازی و دروستكردنی ئۆتۆمبێل و تۆڕەكانی پەیوەندی و خۆراك و بابەتی دیكە بەشدارییان كردووە.

ڕۆژی 23ی تشرینی دووەمی 2018 سێزدەهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لەشاری سلێمانی بەچاودێری حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و كۆمپانیای عیراق تقدم بەڕێوەدەچێت.


PM:06:06:21/11/2018