بڕیار لەسەر مووچەی هەر سێ مانگی ١١،١٠، ١٢ دەدرێت

لە کۆتایی مانگی کانونی یەکەمدا لە کۆبوونەوەیەکی سەرجەم گەنجینەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی، بڕیار لەسەر چارەنووسی هەر سێ مووچەی مانگی ١٠ و ١١ و ١٢ ئەمساڵ دەدرێت.

ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی بڵاویکردەوە، تائێستا وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم هیچ بڕیارو فەرمانێكی كارگێڕی لەبارەی چارەنووسی هەر سێ موچەی مانگەكانی(10، 11، 12)ی ئەمساڵی موچەخۆرانی هەرێم دەرنەكردوەو نازانرێت كە ئایا لەساڵی نوێ بەردەوامی بەدابەشكردنی موچەی ئەو سێ مانگە دەدرێت یان پاشەكەوت دەكرێت.

هەروەها هاتووە "بڕیارە لەمانگی 12ی ئەمساڵدا، كۆبوونەوەی سەرجەم بەڕێوەبەری گەنجینەكانی هەرێمی كوردستان لەوەزارەتی دارایی بەڕێوەبچێت، بەمەبەستی دەركردنی بڕیارێك لەبارەی چارەنووسی ئەو سێ موچەیەو یەكلاییكردنەوەی ئەو پرسە داراییە)).



PM:11:15:21/11/2018