چیتر یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵ بۆ کڕینی نەیمار نادات


رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە، چێتر یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵ بۆ هێنانی نەیمار نادات و گرێبەستی لەگەڵ واژۆ ناکات.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرای دەکەن، خواستنی نەیمار لە ئێستادا گەڕانەوەیە بۆ یانەی بەرشەلۆنە جارێکی تر پۆشینی درێسی ئەو یانەیە، ئەمەش وای لە یانەی ریاڵ مەدرید کردووە واز لە کڕینی ئەو یاریزانە بهێنێت.
یانەی ریاڵ مەدرید ماوەیەکی زۆرە هەوڵ بۆ کڕینی نەیمار دەدات، بەڵام بەم دواییە ئەو یاریزانە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنەو یانەی بەرشەلۆنەش چەند مەرجێکی بۆ ئەو یاریزانە داناوە ئەگینا گرێبەستی لەگەڵ ناکاتەوە.



PM:10:43:22/11/2018