سیازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرایەوە

ئەمڕۆ هەینى ٢٣ى تشرینى دوومى ٢٠١٨ سیازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرایەوە و سەرکونسوڵى ئێران لە هەولێر لە میانەى بەشدارى کردنى ڕایگەیاند، تەنها لە حەوت مانگى ڕابردوودا قەبارەى بازرگانى نێوان هەرێم و ئێران ٢٦% زیادى کردووە.

سەرکونسوڵى ئێران وتیشی، ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە نێوان هەرێمى کوردستان و ئێراندا وەک خۆى دەمێنێتەوە و هەوڵى بەرەوپێشبردنى زیاترى دەدەن.

ئەمرۆ سیانزدەهەمین پێشەنگاى نێودەوڵەتى سلێمانی کرایەوە تێیدا ٩٠ کۆمپانیا ئێرانی و ژمارەیەک کۆمپانیای ناوخۆیی و چین و تورکیا و هیندستان و ئیمارات و چەند وڵاتێکى تر بەشداربوون و نرخى شمەک و کاڵاکانی خۆیان نمایشکرد.

نرخى شمەک و کاڵاکان لەپێشانگاکەدا جیاوازییەکى بەرچاوى هەیە بەبەراورد بە نرخى هەمان ئەو شتومەکانە کە لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن، چونکە ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیاکەدا مامەڵە دەکرێت.

لەساڵى ٢٠٠٦ ەوە بەبەردەوامى ساڵانە ژوورى بازرگانى سلێمانى به هاوکارى کۆمەڵێک کۆمپانیای ناوخۆیی وجیهانى هەڵدەستێت بە کردنەوەى پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى.



PM:02:41:23/11/2018