سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی دەستڕێژی گوللـەوە ئەفسەرێک کوژراو و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
رووداوەکە لەنزیک گوندی کانی شەیتان لەسەر رێگای سلێمانی – کەرکوک روویداوە و بە وتەی بریندارەکان، ئەوان كێشهیان لهگهڵ هیچ كهسێكدا نییه و پهڕاوی لێكۆڵینهوهش بۆ ڕوداوهكه کراوەتەوە.
هاوکات ئەیوب حەمە، جێگری بەرێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی وتووە، کوژرا و بریندارەکان تورکمانن و کاتژمێر یەکی شەو گەیەنراونەتە بەشی فریاکەوتن نەخۆشخانەی شەھید پێشڕەو لە چەمچەماڵ.
ئاشژراشی کردووە، کوژراوەکە ناوی (ف، ح، خ) و تەمەنی ١٩ ساڵە و خوێندکاری کۆلێجی پۆلیسە.