قوڕولیتاوی ئێرانی رێگای شار و شارۆچەکەکانی دیالەی گرتووە

بەهۆی ئەو شپۆلی بارانبارینەوە کە چەند رۆژێکە رووی کردۆتە هەرێمی کوردستان و عێراق چەندان شار لە ناوەڕاست و رۆژهەلآتی ولآت دووچاری زەرەربوونەتەوەو بوون بەژێر ئاوەوەو خانووەکانیان رووخاوە، ل نوێترین رووداوودا بەهۆی ئەو قوڕو لیتاوەی لە ئێرانەوە زۆربەی رێگاکانی هاتوچۆی نێوان دیالەو شارو شارۆچەکەکانی داخراون.

مازن خەزاعی قائیمقامی قازانییە لە رۆژهەلآتی دیالە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە بەهۆی ئەو قوڕو لیتاوەی لە ئێرانەوە دێتە عێراق زۆربەی رێگای شارۆچەکەیان لەگەڵ ناوچەکانی تری پارێزگاکە بە قوڕو لیتاو گیراون و پەیوەندی لە رێگای ئەو رێگایانەوە بڕاوە.

لە پارێزگای واست لە باشوری عێراق دامودەزگاکان خرانە حاڵەتی ئامادە باشیەوە لە ترسی لافاو قوڕو لیتاو.

ئەوە لە کاتكیدایە کە قەزاکانی شاری تکریت دووچاری زەرەری زۆربوون، هەروەها ئەمڕۆ لە ناوچەی فاو لە خواروی عێراق چەند ماڵ رووخان.



AM:09:20:25/11/2018